ناو: عەبدوڵڵا
ناوی باوک: کاکەڵا عەبدوڵڵا ڕەحمان
ساڵی لەدایکبوون: 1917
ڕۆژی شەهیدبوون: #09-06-1968#
شوێنی لەدایکبوون: گوندی #قەشقە#ی سەربە شارەدێی #قوشتەپە#ی پارێزگای #هەولێر#
شوێنی شەهیدبوون: نزیک گوندی چەمەر زەردەی سەربە شارەدێی قوشتەپە
$ژیاننامە$
عەبدوڵڵا کاکەڵا عەبدوڵڵا ڕەحمان، لە ساڵی 1917 لە گوندی قەشکەی سەربە شارەدێی قوشتەپەی پارێزگای هەولێر لە دایکبووە، گوندنشین بووە و سەرقاڵی کاری جوتیاری بووە، خاوەنی دوو خێزان بووە بە ناوەکانی ئامینە تەها و عائیشە ساڵح، کوڕەکەی ناوی محەمەد و کچەکانی ناویان زارا، عائیشە و فاتمە یە.
ساڵی 1966 بووە پێشمەرگە لە لقی تۆپخانەی هێزی دەشتی هەولێری #پارتی دیموکراتی کوردستان# کە لەو کاتەدا سمکۆ عەلی سەرلقی تۆپخانە بووە.
ساڵی 1968 دەستەیەک پێشمەرگە بۆ پشکنین گەڕانێکی مەیدانی چەند ڕۆژەیان بە چواردەوری گوندەکانی شارەدێی #تەقتەق# و قوشتەپە کردووە.
لە بەرەبەیانی ڕۆژی 09-06-1968 لە نزیک گوندی چەمەر زەردەی سەربە شارەدێی قوشتەپە فڕۆکەی ڕژێم بۆردوومانی کردوون و عەبدوڵڵا کاکەڵا شەهید بووە و هاوسەنگەرانی لە گۆڕستانی گوندی چەمەر زەردە بە خاکیان سپاردووە.[1]