ناو: هەڵمەت
نازناو: هەڵمەت چوار مزەڵی
ناوی باوک: عومەر عەلی عەزیز
ناوی دایک: مەلیحە ئەحمەد
ساڵی لەدایکبوون: 1969
ڕۆژی شەهیدبوون: #31-03-1991#
شوێنی لەدایکبوون: #هەولێر#
شوێنی شەهیدبوون: #مەلا ئۆمەر#، هەولێر
$ژیاننامە$
هەڵمەت عومەر عەلی عەزیز ناسراوە بە هەڵمەت چوار مزەڵی، لە ساڵی 1969 لە پارێزگای هەولێر لە دایکبووە، قوتابی قۆناغی دووەمی ناوەندی بووە، هەڵمەت عومەر کچە خوشکێکی بەناوی تارا عومەر نوورەدین لە بۆمببارانەکەدا لەگەڵ خۆی شەهید بووە و دوو خوشکی تری پەککەوتە بوونە، دایکی هەڵمەت عومەر ناوی مەلیحە ئەحمەد و براکانی ناویان هەڵکەوت و عەلی وە خوشکەکانی ناویان بەفرین، سەروین، سەروان و کوردستانە.
ساڵی 1980 پەیوەندی بە ڕێکخستنەکانی لقی دووی #پارتی دیموکراتی کوردستان# کردووە و بووە کادیری ڕێکخستنی لقی دوو، هەر لە هەمان ساڵدا چووەتە سەربازی زۆرەملێ و دوای دوو مانگ لە سەربازی زۆرەملێ، شەوێک دەرفەت دەدۆزێتەوە و چوار چەکی جۆری (کڵاشینکۆفی مزەڵی) کردووە ناو بەتانی و خۆی گەیاندووەتە دۆڵی سماقوڵی بۆ لای عەریف عەلی و دکتۆر ڕەشید، بۆیە لە شۆڕش نازناوی هەڵمەت چوار مزەڵی وەرگرتووە، لە هەمانکاتدا لەناو شاری هەولێر باوک و برایەکی بەناوی هەڵکەوت دەستبەسەر کراون تا بڕی 8000 دیناری ئێراقیان لە بری چوار چەکەکە داوەتەوە بە سەربازگەی ڕژێمی #بەعس# لە هەولێر.
لە ساڵی 1982 بۆ ئەنجامدانی چالاکییەک لەگەڵ هاوسەنگەرێکی دەگەڕێنەوە ناو شاری هەولێر و لە گەڕەکی #باداوە# دەکەونە بۆسەی عومەر حەسەن و دەستبەسەری دەکەن و ڕادەستی ئەمنی ڕژێمی بەعسی دەکەن، دواتر دادگایی سەربازی کراوە و بە هەشت ساڵ زیندانی سزادراوە و دەگوازرێتەوە بۆ گرتووخانەی #ئەبوغرێب# و ماوەی دوو ساڵ لەوێ زیندانی بووە، دواتر گوازراوەتەوە بۆ گرتووخانەی بادوش لە موسڵ، هەڵمەت عومەر بەر لێبوردنی گشتی ساڵی 1986 کەوتووە و دوای چوار ساڵ زیندانی ئازاد کراوە و گەڕاوەتەوە شاری هەولێر.
دوای ئازادبوونی دووبارە پەیوەندی کردووە بە ڕێکخستنەکانی لقی دووی پارتی دیموکراتی کوردستان و لە بەشی ڕێکخستنی لق پلەی کادیری وەرگرتووە، سەرپەرشتی شانە نهێنییەکانی ناو شاری کردووە و لە هەمانکاتدا سەردانی کادیران و شانە نهێنییەکانی دەڤەری #ڕانیە# و #قەڵادزێ# و دەڤەری خۆشناوەتی کردووە، وەک کادیر و پێشمەرگە لە ڕاپەڕینە جەماوەرییەکەی خەڵکی کوردستان بەشدار بووە و لە ڕزگارکردنی شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان ڕۆڵی بینیوە.
دوای تێکچونی بارودۆخی سیاسی هەرێمی کوردستان، لە ڕێکەوتی 31-03-1991 هەڵمەت عومەر ڕێنیشاندەری ماڵباتی خۆی کردووە بۆ دەرەوەی شاری هەولێر، بەڵام لە خاڵی پشکنینی مالا ئۆمەر لەگەڵ کۆمەڵێک هاوسەنگەری تەقەیان لە کۆپتەرێکی ڕژێمی بەعس کردووە و دواتر کە کۆپتەرەکە گەڕاوەتەوە بە چڕی بۆردوومانی کردوون و هەڵمەت عومەر لەو بۆردوومانەدا شەهید بووە. شایەنی باسە بۆردوومانەکە ڕەشە کوژی بووە و ڕێژەیەکی زۆری هاونیشتمانی مەدەنی ئافرەت و منداڵ هاوشان لەگەڵ پێشمەرگە شەهید بوونە، هاوکات لەگەڵ هەڵمەت عومەر کچە خوشکێکی بەناوی تارا عومەر نوورەدین شەهید بووە و دوو خوشکی تری پەککەوتە بوونە.[1]