ناو: عەبدولڕەحیم
نازناو: حاجی عەبدولڕەحیم زمناکۆیی
ناوی باوک: عەبدولحەمید فەتاح
ساڵی لەدایکبوون: 1923
ڕۆژی شەهیدبوون: #05-07-1963#
شوێنی لەدایکبوون: گوندی زمناکۆی سەربە شارەدێی سیروانی پارێزگای #هەڵەبجە#
شوێنی شەهیدبوون: گوندی زمناکۆ لە ملەی تاڵگ، هەڵەبجە
$ژیاننامە$
عەبدولڕەحیم عەبدولحەمید فەتاح فەتاح ناسراوە بە حاجی عەبدولڕەحیم زمناکۆیی لە ساڵی 1923 لە گوندی زمناکۆی سەربە شارەدێی سیروانی پارێزگای هەڵەبجە لە دایکبووە، گوندنشین بووە و سەرقاڵی کاری ئاژەڵداری بووە، خێزانی ناوی سوورەیا عەلی و کوڕەکانی ناویان حەسەن, حسێن و محەمەد و کچەکانی ناویان ئەختەر و خانمە.
ساڵی 1963 بووەتە پێشمەرگە لە پەلی عەلی شەریف سەربە لقی سێ بە فەرماندەیی جەلال لاوەرانی سەربە بەتالیۆنی پێنجی زمناکۆی هێزی خەباتی #پارتی دیموکراتی کوردستان#.
بەشداری شەڕی زمناکۆ و شەڕی #حاجی ئۆمەران# و شەڕی #دەربەندیخان# کردووە.
لە ڕێکەوتی 05-07-1963 دوای تەواوبوونی شەڕی دەربەندیخان، حاجی عەبدولڕەحیم زمناکۆی و چەند هاوسەنگەرێکی بەناوەکانی ئەحمەد عوسمان، حەمەمین مەحمود، مامۆل عەزیز و محەمەد عارف دوو پێشمەرگەی بریندار بەناوی عەلی شامەر و فەتاح مەحەمەد دەگوازنەوە بۆ چارەسەرکردن، لە نزیک گوندی زمناکۆ لە ملەی تاڵگ فڕۆکەی ڕژێم بۆمببارانیان دەکات و جگە لە محەمەد عارف هەموویان شەهید دەبن و تەرمییان لە ملەی تاڵگ بە خاک دەسپێرێت.[1]