ناو: حەمەغەریب
ناوی باوک: عارف محەمەد مەحمود
ساڵی لەدایکبوون: 1922
ساڵی شەهیدبوون: 1968
شوێنی لەدایکبوون: گوندی پریسی سەرووی سەربە پارێزگای #هەڵەبجە#
شوێنی شەهیدبوون: هەڵەبجە
$ژیاننامە$
حەمەغەریب عارف محەمەد مەحمود لە ساڵی 1922 لە گوندی پریسی سەرووی سەربە پارێزگای هەڵەبجە لە دایکبووە، گوندنشین بووە و سەرقاڵی کاری جوتیاری بووە، خێزانی ناوی نەفیە عەبدولقادر و کوڕەکانی ناویان یاسین، نەجمەدین، یادگار و جەلالە و کچەکانی ناویان حەمیدە، سەباح و غەمگینە.
ساڵی 1961 بووە پێشمەرگە لە هێزی شەمێران بە فەرماندەیی #حەمە شەمێرانی#، کە لەو کاتەدا قوەتی شەمێران قوەتێکی سەربەخۆ بووە و فەرمانی لە سەرکردایەتی شۆڕشەوە وەرگرتووە، هەروەها سنووری چالاکی ئەم قوەتە لە دەڤەڕی شەمێران و دەڤەری نەوڕۆڵی بووە زیاتر. بەڵام دوای درووستکردنی پێکهاتەی سەربازی شۆڕشی ئەیلوول لە ساڵی 1965 ئەم قوەتە هەر وەک قوەتێکی سەربەخۆ مایەوە و خرایە سەر هێزی خەباتی #پارتی دیموکراتی کوردستان#.
لە ساڵی 1963 پلەی فەرماندەی بەتالیۆنی لە هێزی شەمێران وەرگرتووە.
بەشداری شەڕەکانی دەڤەری نەوڕۆڵی و دەشتی #شارەزوور# و دەڤەری شەمێران و شارۆچکەی #دەربەندیخان#ی کردووە.
لە ساڵی 1968 لە دەڤەری نەوڕۆڵی کەوتووە بۆسەی سەربازانی ڕژێم و دوای ڕووبەڕووبوونەوە بەبرینداری دەستبەسەر کراوە و لەناو بازاڕی شاری هەڵەبجە بەبرینداری گوللەباران کراوە و شەهید بووە.[1]