ناو: مستەفا
ناوی باوک: عەلی قادر حەسەن
ساڵی لەدایکبوون: 1936
ساڵی شەهیدبوون: 1963
شوێنی لەدایکبوون: گوندی خەتێی سەربە دۆڵی بالیسان
شوێنی شەهیدبوون: چیای کۆڕەک، #ڕواندز#
$ژیاننامە$
مستەفا عەلی قادر حەسەن، لە ساڵی 1936 لە گوندی خەتێی سەربە دۆڵی بالیسان لە دایکبووە، گوندنشین بووە و سەرقاڵی کاری جوتیاری بووە، ئاستی خوێندەواری سەرەتایی بووە، خێزانی مستەفا عەلی ناوی حەلیمە باپیر و کوڕەکەی ناوی عەلی و کچەکانی ناویان هەمین، ئاسیا و شوکریە یە.
ساڵی 1961 بووە پێشمەرگە لە هێزی حاجی ڕەحمان شێخ وەسانی، ئەم هێزە سەربەخۆ بووە و ڕاستەوخۆ پەیوەندیان لەگەڵ بارەگای بارزانی بووە، هەروەها بارەگای ئەم قوەتە لە دەڤەری ئاشا بووە لە دۆڵی بلەیی.
مستەفا عەلی لە ساڵی 1962 لە ڕووبەڕووبوونەوەیەک لەگەڵ سەربازانی ڕژێمی #بەعس#ەوە فیشەک بەر قاچی ڕاستی کەوتووە و بریندار بووە، فەرماندەی هێزەکەی مۆڵەتی سێ مانگی پێدەدات تا چارەسەر وەربگرێت، بەڵام مستەفا عەلی دوای 42 شەو لە وەرگرتنی چارەسەر و پشوو، پەیوەندی بە شۆڕشەوە کردووە.
لە ساڵی 1963 لە گرتنەوەی چیای کۆڕەک، لە سەنگەری کەپکە قەلی فیشەک بەر سینگی مستەفا عەلی کەوتووە و شەهید بووە، جەستەی بەجێ دەمێنێت و یەکێکە لەو شەهیدانەی کە گۆڕی نادیارە.[1]