ناو: ڕۆستەم
ناوی باوک: محەمەد ڕەشید قەمەر
ساڵی لەدایکبوون: 1947
ڕۆژی شەهیدبوون: #12-05-1974#
شوێنی لەدایکبوون: گوندی #قەڵبەزە#ی سەربە شارەدێی #زەڕایەن#
شوێنی شەهیدبوون: چیای گوڵان لە نزیک شارۆچکەی #دەربەندیخان#
$ژیاننامە$
ڕۆستەم محەمەد ڕەشید قەمەر، لە ساڵی 1947 لە گوندی قەڵبەزەی سەربە شارەدێی زەڕایەن لە دایکبووە، گوندنشین بووە و سەرقاڵی کاری جوتیاری بووە، خێزانی ڕۆستەم محەمەد ناوی بەهیە فەتاح و کوڕەکەی ناوی فاروقە و کچەکەی ناوی مونیرەیە.
ساڵی 1969 بووە پێشمەرگە لە لقی شەشی محەمەد فەرەج سەربە بەتالیۆنی چواری #قەرەداغ# بە فەرماندەیی ملازم سەیفوڵا سەربە هێزی قەرەداغی #پارتی دیموکراتی کوردستان# بووە.
ساڵی 1974 پلەی سەرپەلی وەرگرتووە.
لە ڕێکەوتی #13-04-1974# لە شەڕی قەرەداغ بریندار بووە.
لە 12-05-1974 لە چیای گوڵان لە نزیک شارۆچکەی دەربەندیخان لە ڕووبەڕووبوونەوەی سەربازانی ڕژێمی #بەعس# و شۆعییەکان فیشەکی بەرکەوتووە و شەهید بووە.[1]