ناو: عەلی
ناوی باوک: مەحمود محەمەد شوکر
ساڵی لەدایکبوون: 1939
ڕۆژی شەهیدبوون: #01-02-1967#
شوێنی لەدایکبوون: گوندی توڵەبی دەڤەری شەمێران سەربە شارۆچکەی #دەربەندیخان#
شوێنی شەهیدبوون: شارەدێی #سیروان#، شارۆچکەی #هەڵەبجە#
$ژیاننامە$
عەلی مەحمود محەمەد شوکر، لە ساڵی 1939 لە گوندی توڵەبی دەڤەری شەمێران سەربە شارۆچکەی دەربەندیخان لەدایکبووە، گوندنشین بووە و سەرقاڵی کاری جوتیاری بووە، خێزانی عەلی مەحمود ناوی نەبیلە عەبدولڕەحمان و کچەکەی ناوی گەردەیە.
ساڵی 1963 بووە پێشمەرگە لە پەلی حەمەکەریم عارەب کوژ سەربە هێزی شەمێران بە فەرماندەیی #حەمە شەمێرانی#، کە لەو کاتەدا هێزی شەمێران هێزێکی سەربەخۆ بووە و شەهید حەمە شەمێرانی فەرماندەی بووە و فەرمانی لە سەرکردایەتی شۆڕشەوە وەرگرتووە، هەروەها سنووری چالاکی ئەم هێزە لە دەڤەری شەمێران و دەڤەری نەوڕۆڵی بووە زیاتر. بەڵام دوای درووستکردنی پێکهاتەی سەربازی شۆڕشی ئەیلوول لە ساڵی 1965 ئەم هێزە هەر وەک هێزێکی سەربەخۆ مایەوە و خرایە سەر هێزی خەباتی #پارتی دیموکراتی کوردستان#.
عەلی مەحمود بەشداری لە شەڕەکانی دەربەندیخان و هەڵەبجە کردووە.
لە ڕێکەوتی 01-02-1967 دوای گەڕانەوەیان لە شەڕی هەڵەبجە لە شارەدێی سیروان دەکەونە بۆسەی سەربازانی ڕژێمی ئێراق و عەلی مەحمود شەهید دەبێت. [1]