ناونیشانی بابەت: ئایا دەتوانم لە کاتی دووگیانی بەردەوام بم لە خواردنەوەی قاوە؟
ناوی نووسەر: د. #کەژان کاوە تەها#
چەند توێژینەوەیەک هەیە دەربارەی ئەوەی کە ئایا کافایین مەترسی لە بارچوون یان منداڵبوونی پێشوەخت زیاد دەکات یاخود نا، تاوەکوو ئێستا دەرئەنجامەکان ڕوون نین بەڵام بەشێوەیەکی گشتی ڕۆژانە خواردنەوەی یەک کوپ قاوە ڕێگەپێدراوە کە دەکاتە 200 میلیگرام کافایین، بەڵام گرنگە خانمان ئاگاداری ئەوە بن کە ئەو خواردنەوانەی تر کە کافایینیان تیایە وەکوو چا و خواردنەوەگازییەکان و شوکلاتە پێویستە بەهەمان شێوەی قاوە کەمبکرێنەوە. [1]