ناو: ڕزگار
نازناو: ڕزگارە سوور
ناوی باوک: عارف عەبدوڵڵا فەتحوڵا
ناوی دایک:
ساڵی لەدایکبوون: 1966
ڕۆژی شەهیدبوون: #12-02-1986#
شوێنی لەدایکبوون: #سەیدسادق#
شوێنی شەهیدبوون: گوندی چنارەی دەشتی #شارەزوور#
$ژیاننامە$
ڕزگار عارف عەبدوڵڵا فەتحوڵا ناسراوە بە ڕزگارە سوور، ساڵی 1966 لە شارۆچکەی سەیدسادق لە دایکبووە، تا قۆناغی ناوەندی خوێندوویەتی، ساڵی 1975 دوای نسکۆی شۆڕشی ئەیلوول لەگەڵ خانەوادەکەی ئاوارەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بوونە و لە شاری #مەریوان# جێنشین بوونە، شەهید ڕزگار برایەکی بەناوی #بەختیار عارف عەبدوڵڵا# ساڵی 1988 شەهید بووە.
ساڵی 1984 لە بەشی سەربازی لێژنەی ناوچەی سوورێنی سەربە لقی چواری #پارتی دیموکراتی کوردستان# بووەتە پێشمەرگە، ئەو کات مەلا عارفی باوکی بەرپرسی لێژنە ناوچە بووە و عوسمان چاوڕەش عوسمان بەڵخەیی بەرپرسی باڵی سەربازی لێژنە ناوچە بووە.
ساڵی 1985 پلەی سەرپەلی وەرگرتووە.
لە 12-02-1986 پۆلێک پێشمەرگە دابەشی ناو گوندی چنارەی دەشتی شارەزوور دەبن، کاتێک سوپای ئێراق بەو هەواڵە دەزانێت، بە تۆپخانەکانی بە چڕی تۆپبارانی ناو گوندەکە دەکەن ڕزگار عارف و چەند گوندنشینێکی گوندەکە شەهید دەبن.[1]