ناو: عەزیز
ناوی باوک: محەمەدئەمین ڕۆستەم
ساڵی لەدایکبوون: 1937
ڕۆژی شەهیدبوون: #11-03-1991#
شوێنی لەدایکبوون: گوندی بنەسڵاوەی بچووک سەربە پارێزگای ھەولێر
شوێنی شەهیدبوون: #هەولێر#
$ژیاننامە$
#عەزیز محەمەد#ئەمین ڕۆستەم ڕەسوڵ. لە ساڵی 1937 لە گوندی بنەسڵاوەی بچووک سەربە پارێزگای ھەولێر لەدایکبووە، گوندنشین بووە و سەرقاڵی کاری جوتیاری بووە. پاش نسکۆی شۆڕشی ئەیلوول ئاوارەی وڵاتی ئێران بووە، پاش دوو ساڵ لە ئاوارەیی گەڕاوەتەوە بۆ شاری هەولێر و هەر لەوێش نیشتەجێ بووە، خێزاندار بووە بەناوی فاتمە حەمەدئەمین و خاوەنی چوار کوڕ و یەک کچ بووە بەناوەکانی وەلی، حەیدەر، خالید، مەولود و لەیلا.
ساڵی 1963 بووەتە پێشمەرگە لە لقی حەسەن عەلی بڵباس لە بەتالیۆنی دەشتی ھەولێر سەربە ھێزی سەفینی #پارتی دیموکراتی کوردستان#.
ساڵی 1969 عەزیز مەحەمەدئەمین لەگەڵ پۆلێک پێشمەرگەی هاوسەنگەری دەچنە گوندی بەستی شەرغەت لە دەشتی هەولێر بۆ پشوودان، بەڵام لەگەڵ خۆرھەڵاتن ھێزێکی زۆری سەرباز و جاشی ڕژێمی #بەعس# چواردەوری گوندەکە دەگرن، دوای ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ هێزی حکومەت عەزیز محەمەدئەمین و چەند ھاوسەنگەرێکی دەستگیر دەکرێن، لە گرتووخانەی ئەمنی ھەولێر بۆ ماوەی یەک ساڵ زیندانی کراوون، دوای دەرچوونی بەیاننامەی 11ی ئازار و لێخۆشبوونی گشتی ھەموویان ئازاد دەکرێن.
ساڵی 1972 دووبارە چەک ھەڵدەگرێتەوە و بووەتەوە پێشمەرگە لە ھێزی دەشتی ھەولێر تا نسکۆی 1975.
دوای نسکۆی شۆڕش بۆ ماوەی دوو ساڵ ئاوارەی وڵاتی ئیران بووە.
ساڵی 1991 پەیوەندی بە خالید ئاژگەیی کردووە و پێی ڕاگەیاندووە کە ھێزێکی لە کوڕ و کەسە نزیکەکانی درووستکردووە و ئامادەیە ھاوشانی پێشمەرگەی ھێزی سەفین بەشداری ڕاپەڕین بکات.
لە ڕێکەوتی 11-03-1991 چەک هەڵدەگرێت و هاوشان لەگەڵ هێزی پێشمەرگەی سەفین و لێژنە ناوچەی شەقڵاوە هێرش دەکەنە سەر مەنزومەی ئەمنی شیمالی لە شاری هەولێر، دوای ڕووبەڕووبوونەوەیەکی سەخت عەزیز مەحەمەدئەمین شەهید دەبێت.[1]