ناو: قادر
ناوی باوک: کەریم مەحمود مستەفا
ساڵی لەدایکبوون: 1948
ڕۆژی شەهیدبوون: #02-06-1974#
شوێنی لەدایکبوون: گوندی سەرکانی سەربە شارۆچکەی #پێنجوێن#
شوێنی شەهیدبوون: شارەدێی #عەربەت#
$ژیاننامە$
قادر کەریم مەحمود مستەفا، لە ساڵی 1948 لە گوندی سەرکانی سەربە شارۆچکەی پێنجوێن لە دایکبووە، تا قۆناغی سەرەتایی خوێندویەتی، گوندنشین بووە و سەرقاڵی کار جوتیاری بووە.
ساڵی 1969 پەیوەندی شۆڕشی ئەیلوولەوە کردووە، لە هێزی خەبات بووەتە پێشمەرگە.
ساڵی 1974 لەگەڵ دەستپێکردنەوەی شەڕی نێوان شۆڕش و سوپای ئێراق، قادر کەریم دەگوازرێتەوە بۆ لقی کەمال هاواری و بارەگا و سەنگەرەکانیان لە چیای ئەزمەڕ بووە.
لە 02-06-1974 شەهید قادر کەریم لەگەڵ لەگەڵ 10 پێشمەرگەی هاوسەنگەری لە چیای ئەزمەڕەوە بەڕی دەکەون بەرەو دەڤەری هەورامان و #هەڵەبجە#، کە نزیکی شارەدێی عەربەت دەبنەوە دەبینن هێزێکی سەربازی زۆر بەرەو شارەدێی #دەربەندیخان# دەڕوات، فەرماندەکەیان کە کەمال هاواری بووە، پێشمەرگەکانی دابەش کردووە و لە چەند ئاڕاستەیەکەوە بۆسە بۆ کاروانە سەربازیەکە دادەنێن، ڕووبەڕووبوونەوە و پێکدادانێکی سەخت درووست بووە و تا نزیکی عەسر، پێشمەرگە کاروانی سوپای ئێراق ڕادەگرن و زەرەر و زیانێکی زۆریان پێدەگەیەنن، لەو شەڕەدا کەمال هاواری لەگەڵ دوو لە هاوسەنگەری بەناوەکانی عەلی مزەلی و فەتاحە سوور شەهید بوونە.
شەهید قادر کەریم و هاوسەنگەرانی بڕیار دەدەن کە تەرمی ئەو سێ شەهیدە بەجێ نەهێڵن و بیان گوازنەوە بۆ سەنگەرەکانی خۆیان لە چیای ئەزمەڕ، دوای دەرچوونیان لە شارەدێی عەربەت شەهید قادر کەریم کە تەرمی شەهید عەلی مزەلی بەسەر کۆڵەوە بووە بەسەر مینێکی چێندراو دەکەوێت و مینەکەی پێدا تەقیوەتەوە و شەهید بووە، لەگەڵ ئەویشدا هاوسەنگەرێکی تری بەناوی ئیبراهیم غەفور بەسەختی بریندار بووە. بەڵام هاوسەنگەرەکانیان تەرمی هەر چوار شەهید بە کۆڵ دەگوازنەوە بۆ سەنگەرەکانی خۆیان لە چیای ئەزمەڕ.[1]