ناو: ئەبوبەکر
نازناو: بەکرە سمێڵ
ناوی باوک: محەمەد ساڵح مەحمود
ساڵی لەدایکبوون: 1948
ساڵی شەهیدبوون: 1991
شوێنی لەدایکبوون: گوندی کۆڕی گەبڵەی سەربە شارۆچکەی #پێنجوێن#
شوێنی شەهیدبوون: #کەرکووک#
$ژیاننامە$
ئەبوبەکر مەحەمەد ساڵح مەحمود ناسراوە بە بەکرە سمێڵ، لە ساڵی 1948 لە گوندی کۆڕی گەبڵەی سەربە شارۆچکەی پێنجوێن لە دایکبووە، تا قۆناغی سەرەتایی خوێندوویەتی، گوندنشین بووە و سەرقاڵی کاری جوتیاری بووە، خێزاندار بووە بەناوی ڕەعنا ڕەسوڵ و خاوەنی سێ کوڕ و دوو کچ بووە بەناوەکانی شاهۆ، عومەر، بەرزان، شلێر و ڕابەر.
ساڵی 1968 پەیوەندی کردووە بە ڕێکخستنەکانی لێژنە ناوچەی پێنجوێنی #پارتی دیموکراتی کوردستان# کردووە، کادری بەشی ڕێکخستن بووە، لە گوندەکان گەڕاوە بۆ کۆکردنەوەی کۆمەک و ئابۆنەوە لەگەڵ گەیاندنی پەیام و بڵاوکراوەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان.
ساڵی 1979 بووەتە پێشمەرگە لە هێزی دەشتی پێنجوێنی سەربە لێژنە ناوچەی پێنجوێنی پارتی دیموکراتی کوردستان.
شەهید ئەبوبەکر ساڵی 1986 پلەی سەرلقی یەکی لە بەتالیۆنی 38ی هێزی دەشتی پێنجوێن وەرگرتووە.
لە چەندین و شەڕ و نەبەردی بەشداری کردووە، لەوانە شەڕی شارباژێڕ ساڵی 1983، شەڕی دەشتی #شارەزوور# ساڵی 1984، شەڕی قەرەداغ ساڵی 1985، شەڕی پێنجوێن ساڵی 1987، ڕاپەڕینە جەماوەریەکەی خەڵکی کوردستان ساڵی 1991.
ساڵی 1991 لە ڕاپەڕینە جەماوەریەکەی خەڵکی کوردستان، لە ئازادکردنی شاری کەرکووک لە نزیکی سەربازگەی خالید مینی چێندراوی پێدا تەقیوەتەوە و شەهید بووە.[1]