ناو: ساڵح
ناوی باوک: عەلی سڵێمان ئەحمەد
ساڵی لەدایکبوون: 1941
ڕۆژی شەهیدبوون: #11-03-1991#
شوێنی لەدایکبوون: گوندی چیوەی سەرووی سەربە دەڤەری #بێتواتە#، #ڕانیە#
شوێنی شەهیدبوون: #هەولێر#
$ژیاننامە$
ساڵح عەلی سڵێمان ئەحمەد، ساڵی 1941 لە گوندی چیوەی سەرووی سەربە دەڤەری بێتواتە لە دایکبووە، ئاکنجی شاری هەولێر بووە، ساڵی 1975 دوای نسکۆی شۆڕشی ئەیلوول ئاوارە دەبێت و لە شاری #نەغەدە# نیشتەجێ بووە، بەهۆی ئەو بارودۆخە نالەبارەی ئاوارەیی باری تەندرووستی تێکدەچێت و شوێنەواری برینەکەی ساڵی 1969 تووشی ئازارێکی سامناکی کردووە، بۆیە لە ساڵی 1977 پاش دوو ساڵ ئاوارەیی گەڕاوەتەوە باشووری کوردستان و لە گوندی چیوەی سەروو نیشتەجێ بووە، خێزاندار بووە خێزانەکەی ناوی عیسمەت عەبدولڕەحمان بووە، خاوەنی 7 منداڵ بووە بە ناوەکانی سەباح، محەمەد، ئیبراهیم و ئیسماعیل، و نەرمین، نازەنین و نەوڕۆزە.
ساڵی 1967 پەیوەندی بە شۆڕشی ئەیلوول دەکات و لە هێزی سەفین دەبێتە پێشمەرگە.
ساڵی 1969 لە چیای زینەتیر لە ڕووبەڕوو بوونەوەیەک لەگەڵ سوپای ئێراق بەسەختی بریندار دەبێت، ماوەی 6 مانگ چارەسەری وەردەگرێت، بەهۆی کاریگەریی ئەو برینەیەوە لەسەر جەستەی دەبێتە پەککەوتە، بەڵام ئەو هەر بەردەوام دەبێت لە خەباتی پێشمەرگایەتی خۆی و تا نسکۆی ساڵی 1975 لە سنووری هێزی سەفینی شەقڵاوە بەبێ دابڕان درێژە بە پێشمەرگایەتی خۆی دەدات.
لە دەسپێکی هەڵگیرسانەوەی شۆڕشی گوڵانی پێشکەوتنخواز، بەهۆی خراپی تەندرووستی و پەککەوتەیی نەیتوانیوە بەژدارییەکی کارای هەبێت لە چالاکییە پارتیزانییەکان، بەڵام کاری ڕێکخراوەیی و ڕێکخستنی نهێنی لە سنووری لێژنە ناوچەی #شەقڵاوە# کردووە، هەروەها ماڵەکەشی بووەتە شوێنی حەوانەوەی هێزی پێشمەرگەی لێژنە ناوچەی شەقڵاوە.
ساڵی 1991 لەگەڵ دەستپێکی ڕاپەڕینە مەزنەکەی باشووری کوردستان دووبارە چەک هەڵدەگرێت و شانبەشانی پێشمەرگەکان و لە بەتالیۆنی محەمەد چیوەیی سەربە لێژنە ناوچەی شەقڵاوە بەژداری ڕاپەڕینە جەماوەریەکەی خەڵکی کوردستانی کردووە، لە ئازادکردنی شارۆچکەی شەقڵاوە و شارەدێی #کۆڕێ# و شاری هەولێر بەژداری کردووە.
لە 11-03-1991 لەناو شاری هەولێر و لە بەردەم مەنزوومەی شیمالی دوای ڕووبەڕوو بوونەوەیەکی سەخت لەگەڵ سەربازانی ڕژێمی #بەعس#، گوولەیەکی ئار پی جی لەناو چەند پێشمەرگەیەک دەدات و ساڵح و حەوت هاوسەنگەری شەهید بوونە، کە بریتی بوون لە جەعفەر سەلام، شەهید حەسەن، شەهید مەلا تەها، شەهید محەمەد و شەهید خاوەر. [1]