ناو: سەیفور
نازناو: سەیفورە سوور
ناوی باوک: مەنوچەر بەگ حەبیب
ناوی دایک: زەینەب ئەمین
ساڵی لەدایکبوون: 1949
ساڵی شەهیدبوون: 1970
شوێنی لەدایکبوون: گوندی سازانی سەربە پارێزگای #هەڵەبجە#
شوێنی شەهیدبوون: گوندی سازانی سەربە پارێزگای هەڵەبجە
$ژیاننامە$
سەیفور مەنوچەر بەگ حەبیب بەگی ئێناخی ناسراوە بە سەیفورە سوور لە ساڵی 1949 لە گوندی سازانی سەربە پارێزگای هەڵەبجە لە دایکبووە، گوندنشین بووە و خوێندنی سەرەتایی تەواوکردووە، مەنوچەری باوکی کە ناسراوە بە (#مەنوچەر بەگی ئێناخی#) ساڵی 1969 لە شۆڕشی ئەیلوول شەهیدبووە، خێزانی سەیفورە سوور ناوی گوڵەباخ قازی و دایکی ناوی زەینەب ئەمینە.
ساڵی 1966 لە ڕێگەی مەنوچەر بەگی باوکییەوە دەبێتە کادیری ڕێکخستنی شانە نهێنییەکان کە ئەرکی گەیاندنی نامە و فەرمانەکانی سەرکردایەتی و فەرماندەی هێزی خەبات عەبدولوەهاب ئەتروشی بە کادیران و ئەندامانی شانەی نهێنی بووە لە ناوشاری هەڵەبجە و دەشتی #شارەزوور#.
لە سەرەتای ساڵی 1967 پلەی سەرپەل وەردەگرێت لە هێزی خەبات.
ساڵی 1969 دوای شەهیدبوونی باوکی لە نزیک گوندی خێڵی حەمە لە ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ سەربازانی ڕژێم بەسەختی بریندار دەبێت و بۆ چارەسەری بەپەلە ڕەوانەی شاری تارانی وڵاتی ئێران دەکەن.
ساڵی 1970 دوای شەش مانگ چارەسەر وەرگرتن دەگەڕێتەوە بۆ گوندی سازان و ڕۆژێک دوای گەیشتنی، هێزێکی زۆری جاش زانیارییان لەسەری دەبێت و گەمارۆی ماڵەکەی دەدەن و داوای خۆبەدەستەوەدانی لێدەکەن، بەڵام بەبرینداری و بەتەنیا خۆی بەرگرییەکی چەند کاتژمێری دەکات و شەهید دەبێت. [1]