ناو: حەسەن
ناوی باوک: قادر مەحمود حەمەد
ساڵی لەدایکبوون: 1920
ساڵی شەهیدبوون: 1969
شوێنی لەدایکبوون: گوندی مەلەکانی سەربە شارەدێی خەلیفان
شوێنی شەهیدبوون: گوندی گەرەوان، #ڕواندز#
$ژیاننامە$
حەسەن قادر مەحمود لە ساڵی 1920 لە گوندی مەلەکانی سەربە شارەدێی خەلیفان لە دایکبووە، سەرقاڵی کاری جووتیاری بووە، هاوژینى ناوی ئامینە حەمەدئەمین بووە و خاوەنی کوڕێکە بە ناوی ئەنوەر و کچێکە بە ناوی عائیشە.
ساڵی 1961 لەگەڵ هەڵگیرسانی شۆڕشی ئەیلوول پەیوەندی بە ڕیزەکانی شۆڕشی ئەیلوول دەکات و لە هێزی سەفین دەبێتە پێشمەرگە.
ساڵی 1969 بەهۆی بۆمببارانکردنی سەنگەرەکانی هێزی پێشمەرگە لەلایەن سوپای ئێراقەوە لە گوندی گەرەوان، حەسەن قادر شەهید دەبێت. [1]