ناو: مەولود
نازناو: مەولودە سۆر
ناوی باوک: ڕەسوڵ عەبدوڵڵا
ساڵی لەدایکبوون: 1941
ساڵی شەهیدبوون: 1975
شوێنی لەدایکبوون: #مەخموور#
شوێنی شەهیدبوون: چیایی ماکۆک، شارەدێی #حاجیاوا#دا لە شارۆچکەی #ڕانیە#
$ژیاننامە$
مەولود ڕەسوڵ عەبدوڵڵا، لە ساڵی 1941 لە شارۆچکەی مەخموور لە دایکبووە، تا قۆناغی سەرەتایی خوێندوویەتی، سەرقاڵی کاری جوتیاری بووە، خێزاندار بووە خێزانەکەی ناوی نەجیبە عەزیز بووە و خاوەنی دوو کوڕ بووە بەناوەکانی هەڵگورد و هەندرێن.
ساڵی 1961 بووەتە پێشمەرگە لە بەتالیۆنی #فارس باوە# سەربە هێزی دەشتی #هەولێر#، بەهۆی قارەمانی و چاونەترسی هەرزوو دەبێتە جێگەی متمانەی فارس باوە و دەینێرێت بۆ خزمەتی #ئیدریس بارزانی# و دەبێتە پێشمەرگە لە دەستەی چالاکییەکانی ناوشاری هەولێر کە ڕاستەوخۆ فەرمانیان لە ئیدریس وەرگرتووە، وە دواتر لەگەڵ هەریەک لە #سەید کاکە# و #ئەکرەم مەنتک# چەند جارێک بۆ ئەرکی تایبەت دەچنە ناو شاری هەولێر و بە سەرکەوتوی ئەرکەکەیان جێبەجێ دەکەن و دەگەرێنەوە لای کاک ئیدریس.
شەهید مەولود ڕەسوڵ عەبدوڵڵا، پێشمەرگەیەکی چالاک بووە، چەندین ئەرک و چالاکی نهێنی ئەنجام داون، کۆدی دەستەکەیان (جۆ بکرین) بووە کە زۆربەی چالاکییەکانیان بەو کۆدە دەستپێکردووە، دواتر پلەی فەرماندەی دەستەی چالاکی ناوشار و پلەی فەرماندەی بەتالیۆن وەردەگرێت.
ساڵی 1975 هێزێکی زۆری سوپای ڕژێم هێرش دەکاتە سەر سەنگەرەکانی پێشمەرگە لە چیای ماکۆک، دوای تێکشکانی هێرشەکە و پاشەکشەی سەربازەکان بەسەختی بۆردوومانی سەنگەرەکانی پێشمەرگە کراوە، شەهید مەولودە سۆر لەو بۆردوومانە تۆپێکی بەرکەوتووە و شەهید بووە، هەر ئەو ڕۆژە و دوای ئاسایی بوونەوەی دۆخەکە هاوسەنگەرانی لە چیای ماکۆک بە خاکی دەسپێرن.[1]