ناو: فەخرەدین
نازناو:
ناوی باوک: کەریم ئەسعەد فەتاح
ناوی دایک:
ساڵی لەدایکبوون: 1969
ڕۆژی شەهیدبوون: #11-03-1991#
شوێنی لەدایکبوون: گەڕەکی #گڵکەند#ی شاری #هەولێر#
شوێنی شەهیدبوون: گەڕەکی #خاتووناوە#ی شاری هەولێر
$ژیاننامە$
فەخرەدین کەریم ئەسعەد فەتاح لە ساڵی 1969 لە گەڕەکی گڵکەندی پارێزگای هەولێر لە دایکبووە، تا قۆناغی سەرەتایی خوێندوویەتی، کاری کاسبی کردووە لە بازاڕی هەولێر برایەکی بە ناوی محەمەد کەریم لە شۆڕشی ئەیلوول شەهید بووە.
ساڵی 1991 پەیوەندی بە ڕیزەکانی شۆڕش دەکات و چەک هەڵدەگرێت، لەلای شەهید سامی دەبێتە پێشمەرگە.
لە 11-03-1991 ڕاپەڕینی خەڵکی شاری هەولێر، هێزێکی ڕژێمی #بەعس# لە گەڕەکی خاتووناوە بووە و هێزی پێشمەرگە ڕووبەڕوویان بوونەتەوە، لە کاتی هەڵکوتانە سەر مۆڵگەی ڕژێمی بەعس فەخرەدین کەریم و حەڤدە هاوسەنگەری تری دەستبەسەر کراون، هەر لە خاتوونانەوە لەگەڵ #جەوهەر باپیر# و کورەکانی مەلا خالید بە زیندووی فیشەک باران کراون و شەهید کراون، بەشەکەی تری هاوسەنگەرەکانیان کە دەستبەسەر کرابوون گوازرانەوە بۆ پردێ و لەوێ فێشەک باران کران.[1]