پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە #01-10-2024#، بەڕێز #نێچیرڤان بارزانی#، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە دیدارێکدا لەگەڵ بەڕێز ئێلبروس کوتراشێڤ باڵیۆزی ڕووسیا لە ئێراق، دەربارەی پەیوەندییەکانی ڕووسیا لەگەڵ ئێراق و هەرێمی کوردستان، پەیوەندییەکانی #هەولێر# -#بەغدا# و هەڵبژاردنی پەڕڵەمانی کوردستان، بیروڕایان گۆڕییەوە.
هەردوولا وێڕاى داکۆکى لە گرنگیى هەڵبژاردن بۆ هەرێمى کوردستان، هیواى بەڕێوەچوونى بانگەشەیەکى ئارام و سەرکەوتوویان بۆ پڕۆسەى دەنگدان خواست، هەروەها پێشبینی و بۆچوونی خۆیان دەربارەی ئەنجامەکانى هەڵبژاردن و پڕۆسەى سیاسى لە هەرێمى کوردستان، خستەڕوو.
دوایین پێشهاتەکانی شەڕ لە ئۆکراینا و دۆخی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەگەر و لێکەوتەکانی، لایەنێکی دیکەی دیدارەکە بوون کە بەڕێز کونسوڵی گشتیی ڕووسیا لە هەرێمی کوردستان، ئامادەی بوو. [1]