ئەمڕۆ دووشەممە #30-09-2024#، #مەسرور بارزانی#، سەرۆکی #حکومەتی هەرێمی کوردستان#، پێشوازیی لە محەمەد حیجازی، کونسوڵی میسر لە ھەرێمی کوردستان کرد، بە بۆنەی کۆتاییھاتنی ئەرکەکەی.
لە دیدارێکدا سەرۆکی حکوومەت سوپاسی کونسوڵی کرد بۆ ئەو ماوەیەی کاری بۆ پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە کردووە و ھیوای سەرکەوتنییشی لە ئەرکی داھاتوویدا بۆ خواست.
کونسوڵی میسر، ڕێز و پێزانینی خۆی بۆ حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دەربڕی، بۆ ئەو پشتیووانییەی لە ماوەی کارکردنیدا لێی کراوە و ستایشی ئاساییش و سەقامگیریی ھەرێمی کوردستانی کرد و خواستی وڵاتەکەشی بۆ بەھێزترکردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دووپات کردەوە. [1]