تیمی بێچووە شێرانی یانەی وەرزشی پێشمەرگە درێژەی بە سەرکەوتنەکانی لە خولی بێچووە شێرانی یانەکانی ئێراق دا دوای ئەوەی بە ئەنجامێکی گرنگ لە بێچووە شێرانی یانەی دهۆکی بردەوە.
کاتژمێر 5:00 ی ئێوارەی ڕۆژی شەممە #15-06-2024# و لەسەر یاریگەکەی لە ناوچەی فەرماندەیی، تیمی تۆپی پێی بێچووە شێرانی #یانەی وەرزشی پێشمەرگەی سلێمانی# میوانداری لە #یانەی وەرزشی دهۆک# کرد.
لەو یارییەدا و هەر لە سەرەتاوە بێچووە شێرە پێشمەرگەکان توانیان بە ئاست و ئەنجام سەرکەوتووبن و بە ئەنجامی 6 گۆڵی یەکلایەنە بردنەوەیەکی بەنرخیان بەدەست هێنا.
لە خولەکی 21ی سەرەتای نیوەی یەکەم (ڕائد مەجید) گۆڵی یەکەمی تۆمار کردوو لە خولەکی 33ی ئەو نیوەیەدا ڕائد مەجید دووەم گۆڵی تۆمار کرد، هەرچی لە پاش 2 خولەک و دووبارە ڕائیدی پاڵەوان سێیەم گۆڵی بۆ تیمەکەی یانەی پێشمەرگە یەکلاکردەوە و ڕائد مەجید لەنێو یارییەدا لەگەڵ ڕیمۆنتاداکانی بەردەوام بوو دوایی ئەوەی لە خولەکی 43 گۆڵی چوارەمی تۆمار کرد.
هەروەک (بەهێز جەمیل و دارین دانا) بە تۆمارکردنی گۆڵەکانی پێنجەم و شەشەم کۆتاییان بە یارییەکە هێنا و توانیان سەرکەوتنێکی گرنگ بۆ تیمی بێچووە شێرانی یانەی پێشمەرگە بەدەست بهێنن بە 6 گۆڵی بێ وەڵام.[1]