جێژنی نەورۆزە، شەرابم خەستترە
تا نەڵێن بولبول لە شاعیر مەستترە
جوانی گوت شۆخی لەباری بادەگێڕ:
«ئەو کەسەی سەرمەستترە، سەربەستترە»
«آنچنان را آنچنانتر میکند»
شاعیری دەروەست بەمەی دەروەستترە
چیمەنی شێلا بەشایی کیژی کورد
وەی دڵم لەو چیمەنە پێ پەستترە
من بڕستم لێ بڕا یا کیژی شار
زۆر لە کیژی دەشتەکی بەیدەستترە
هۆزانەوان: #هێمن موکریانی#
سەرچاوە: دیوانی #ناڵەی جودایی# [1]