ناو: مامەسوور
ناوی باوک: دەروێش ڕەسوڵ
ساڵی لەدایکبوون: 1920
ساڵی شەهیدبوون: 1974
شوێنی لەدایکبوون: گوندی سەروچاوەی دەڤەری سماقوڵی، #کۆیە#
شوێنی شەهیدبوون: چیای ئاوەگرد، کۆیە
$ژیاننامە$
مامەسوور دەروێش ڕەسوڵ لە ساڵی 1920 لە گوندی سەروچاوەی دەڤەری سماقوڵی لە دایکبووە، گوندنشین بووە و سەرقاڵی کاری جوتیاری بووە، خێزاندار بووە، خێزانەکەی ناوی مریەم قادر بووە، خاوەنی دوو کوڕ بەناوەکانی ڕەمەزان و عوسمان و سێ کچ بەناوەکانی گەلاوێژ، فاتمە، ئایشە بووە.
ساڵی 1961 پەیوەندی بە ڕیزەکانی شۆڕشی ئەیلوول کردووە، لە لقی #فارس باوە# کە سەربە هێزی دەشتی #هەولێر#ی #پارتی دیموکراتی کوردستان# بووە بووەتە پێشمەرگە، هەروەها سابیر شیخ جامی فەرماندی هێزەکە بووە، لە چەندین شەڕ و چالاکی پارتایەتی بەشداری کردووە.
ساڵی 1969 بە فەرمانی فەرماندەی هێزی دەشتی هەولێر، مامەسوور لەگەڵ چەند هاوسەنگەرێکی بەڕێ دەکەون بۆ ئەنجامدانی چالاکییەکی پارتیزانی لەناو شاری هەولێر، کە نزیکی گوندی بنەسڵاوە بوونەتەوە کەوتوونەتە بۆسەی سەربازی ڕژێم و دەستگیر کراوون، کە ماوەی یەک ساڵ و سێ مانگ زیندانی دەبن، پاش بەیاننامەی 11-03-1970 بەر لێبووردن دەکەون و ئازاد دەکرێن.
لە ساڵی 1974 لە چیای ئاوەگرد لە ڕووبەڕوو بوونەوەی سەربازانی ڕژێمی #بەعس# فیشەکی بەردەکەوێت و شەهید بووە.[1]