ڕۆژی دووشەممە #07-10-2024# لە #هەولێر#، #شاڵاو کۆسرەت ڕەسوڵ# سەرۆکی لیستی یەکێتیی لە بازنەی هەولێر پێشوازی لە چین و توێژە جیاوازەکانی هەولێر کرد.
لەمیانی پێشوازیکردنی لەمیوانان، شاڵاو کۆسرەت ڕەسوڵ باسی لە دۆخی هەولێر کرد، کە چۆن ئەم حکومەتە بە بەرنامە دانیشتووانی شارەکەی پەراوێز خستووە و خزمەتیان ناکات، تەنانەت لە مافە سەرەتاییەکانیان بێ بەشن.
هەروەک ڕایگەیاند: تاکە هێز لە کوردستان بتوانێت ئەم ناعەدالەتی و جیاوازییە چاک بکات و بەیەک چاو سەیری هەمووان بکات #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان#ە، بۆیە داواتان لێدەکەم لە ڕۆژی دەنگدان هیمەت بکەن و دەنگ بە لیستی (129)ی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بدەن. [1]