پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە #05-10-2024# بە ئامادەبوونی #بافڵ تاڵەبانی# سەرۆکی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان#، بە درووشمی (کۆتای بە دەسەڵاتی خۆ سەپێن دەهێنین) سێیەمین کەرنەڤاڵی فراوانی یەکێتی بۆ بانگەشەی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەڕڵەمانی کوردستان و ناساندنی کاندیدانی لیستی 129ی یەکێتی، لە یاریگای #کۆیە# بەڕێوەدەچێت.
کاندیدەکانی لیستی 129 لە بازنەی #هەولێر# (64) کاندیدە، #سلێمانی# (72) کاندید، #دهۆک# ( 30) کاندید و #هەڵەبجە# (6) کاندیدە و سەرجەمیان لە مەرجە یاساییەکانی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی ئێراق دەرچوون.
بڕیارە ڕۆژی #20-10-2024#، هەڵبژاردن بۆ خولی شەشەمی پەڕڵەمانی کوردستان بەڕێوەبچێت، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیش بە درووشمی (کۆتایی پێدەهێنین). و بەلیستی 129 و بە 172 کاندیدەوە کە بەسەر چوار بازنەدا دابەشبوون بەشداری هەڵبژاردن دەکات. [1]