#دەرباز کۆسرەت ڕەسوڵ# لە #هەولێر# سەردانی خانەوادەی فاخیر مەغدید ئاغا شێروانی دەکات و ڕایدەگەیەنێت: هەولێر و هەولێرییەکان شایەنی هەموو خزمەتێکن دەبێت لەو دۆخە چەقبەستووەی هەیە ڕزگاربکرێن.
دەرباز کۆسرەت ڕەسوڵ سەرپەرشتیاری هەڵبژاردنی بازنەی هەولێری #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# لیستی ژمارە 129 ڕایگەیاند: ئێوارەی ئەمڕۆ #03-10-2024# لە شاری هەولێر سەردانی خانەوادەی فاخیر مەغدید ئاغا شێروانیمان کرد و لەگەڵ ئەو خانەوادە تێکۆشەرە باسمان لە دۆخ و گوزەرانی هاووڵاتییانی خۆشەویستی شاری هەولێر کرد، هەولێر و هەولێرییەکان شایەنی هەموو خزمەتێکن دەبێت لەودۆخە چەقبەستووەی هەیە ڕزگاربکرێن.
پشتیووانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانمان بۆ ئەو خانەوادە تێکۆشەرە دووپاتکردەوە تا درێژە بە خەباتیان بدەن لە ڕیزەکانی حزبی شەهیدان. [1]