#سەعدی ئەحمەد پیرە# دەڵێت: لە (هەژماری من)دا گەر مووچەیەک بێت چەندین مقەستی بەردەکەوێت، بەڵام بە (تەوتین) کێشەی مووچە نامێنیت و هەموو مووچەخۆرێک لە کاتی خۆیدا دەتوانێت مووچەکەی وەربگرێت.
سەعدی ئەحمەد پیرە وتەبێژی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# ڕایدەگەیەنێت: لە (هەژماری من) پارەیەک کە دێت دەبێت بچێتە لای حکومەت و ئەویش بیخاتە سەر بانکی برادەران، ئەوانیش بە ویستی خۆیان سەرفی بکەن، واتە ئەو مووچەیەی کە دێت چەندین مقەستی بەردەکەوێت.
بەڵام (تەوتین) پشتیووانییەکی یاسایی هەیە، بەشێوەیەکە لە بانک دەردەچێت و دێتە سەر حسابەکەت، هیچ کەسێک ناتوانێت دەستی بۆ ببات.
سەعدی پیرە ئاماژەی بەوەشدا: یەکێتیی (هەژماری من) بەتەواوی ڕەت دەکاتەوە، خەڵکیش دەبێت (تەوتین) بکەن، لە کاتێکدا لایەنێک دەیەوێت تەوتین بە نانیشتمانی لە قەڵەم بدات، ئەمەش لەبەر ئەوەیە کە تەوتین ڕێگر دەبێت لە بەردەم دزیکردنی ئەوان، ئەمە لە کاتێکدایە دزیکردن و خۆڵ کردنە چاوی خەڵک و فێڵی هەڵبژاردن نانیشتمانییە نەک تەوتین.
بە جێبەجێکردنی تەوتین مووچەخۆران لە کاتی خۆیدا مووچەکانیان وەردەگرن، هیچ کەسێکیش ناتوانێت مووچە بکاتە کارتی فشار لەسەر هاووڵاتییان. [1]