لە یادی سی و پێنج ساڵەی یەکگرتنەوەی ھەردوو ئەڵمانیادا، نوێنەری #مەسعود بارزانی# بەشداری لە مەڕاسیمەکەدا کرد، کە لەلایەن کونسوڵخانەی گشتیی ئەڵمانیا لە #هەولێر# ڕێکخرا بوو.
ڕۆژی سێشەممە #08-10-2024#، لە ھۆتێل دیڤانی شاری ھەولێری پایتەخت، #هۆشیار زێباری#، ئەندامی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی #پارتی دیموکراتی کوردستان# بە نوێنەرایەتی مەسعود بارزانی بەشداری لە ڕێوڕەسمی یادی سی و پێنج ساڵەی یەکگرتنەوەی ھەردوو ئەڵمانیا کرد کە لەلایەن کونسوڵخانەی گشتیی ئەڵمانیا لە ھەولێر ڕێکخرا بوو.
جێگەی ئاماژەپێکردنە لەو ئاھەنگەدا ژمارەیەکی زۆری کەسایەتی و بەرپرسانی حزبی و حکوومی و کونسوڵ و نوێنەری وڵاتان لە ھەرێمی کوردستان ئامادەبوون. [1]