ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە #08-10-2024#، #نێچیرڤان بارزانی#، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، بەشداری لە ڕێوڕەسمی یادی ڕۆژی یەکگرتنەوەی ھەردوو ئەڵمانیادا کرد کە لەلایەن کونسوڵخانەی گشتیی ئەڵمانیاوە لە ھۆتێلی دیڤان لە #هەولێر#، بەڕێوەچوو.
لە ڕێورەسمەکەدا کە ژمارەیەک لە بەرپرسانی باڵای حکوومی و حزبیی ھەرێمی کوردستان، دیپلۆماتکاران و میوانان ئامادەی بوون، نێچیرڤان بارزانی، وێڕای پیرۆزباییی ئەو یادە، سوپاس و پێزانینی ھەرێمی کوردستانی بۆ ھاوکاری و پشتگیریی ئەڵمانیا لە ھەرێمی کوردستان دووپات کردەوە.
لای خۆیەوە کونسوڵی گشتیی ئەڵمانیا خۆشحاڵی و پێزانینی خۆیانی بۆ بەشداریی نێچیرڤان بارزانی لە ڕێوڕەسمەکەدا نیشان دا و جەختی لە پشتگیری و پەیوەندی و دۆستایەتیی وڵاتەکەی لەگەڵ ھەرێمی کوردستاندا کردەوە.
ئەم بۆنەیە کە ڕێکەوتی سێی ئۆکتۆبەرە، لە دوای ساڵی 1990وە ھەموو ساڵێک یادی دەکرێتەوە. [1]