ناو: کەمال
نازناو: کەمال هاواری
ناوی باوک: ڕەحیم عەلی کەرەم
ناوی دایک: زولەیخا کاکەوەیس
ساڵی لەدایکبوون: 1945
ڕۆژی شەهیدبوون: #02-06-1974#
شوێنی لەدایکبوون: گوندی هاواری سەربە شارەدێی #بیارە#ی پارێزگای #هەڵەبجە#
شوێنی شەهیدبوون: #عەربەت#
$ژیاننامە$
کەمال ڕەحیم عەلی کەرەم ناسراو بە کەمال هاواری، لە ساڵی 1945 لە گوندی هاواری سەربە شارەدێی بیارەی پارێزگای هەڵەبجە لە دایکبووە، قۆناغی سەرەتای خوێندنی لە گوندی هاوار تەواوکردووە و بۆ خوێندنی مامۆستایی دەچێتە شاری هەڵەبجە، ڕەحیم عەلی باوکی و کەمال ڕەحیم عەلی برایی شەهیدی شۆڕشی ئەیلوول بوونە.
ساڵی 1977 تەواوی ئەندامانی بنەماڵەکەیان لە ئەمنی #سلێمانی# زیندانی سیاسی دەکرێن، دایکی کەمال هاواری ناوی زولەیخا کاکەوەیسە و خێزانی ناوی نەسرەت محەمەد و کوڕەکانی سەروەر، سالار، پشتیوانە و خاوەنی کچێکە بە ناوی فالیعە.
ساڵی 1962 لەگەڵ چوار هاوڕێی بە ناوەکانی دارا عەزیز، مەلا ڕەئوف، سەباح سەعید، غالبی حاجی فەرەج، پەیوەندی بە ڕێکخستنە نهێنییەکان سەربە هێزی خەبات و دەست بە چالاکی ناوشاری هەڵەبجە دەکەن، دواتر کەمال هاواری دەبێتە بەرپرسی ئەو شانەیە، دوای یەک ساڵ و ئەنجامدانی چەند چالاکییەک ئاشکرا دەبن.
لە سەرەتای ساڵی 1963 چەکەکانیان هەڵدەگرن و دەچنە شارەدێی #خورماڵ# ڕێکخراوی خورماڵ بۆ کاری ڕێکخستن دادەمەزرێت و کەمال هاواری دەبێتە بەرپرسی ڕێکخراو، لە هەمانکاتدا پلەی سەرپەل وەردەگرێت لە بەتالیۆنی هەورامان سەربە هێزی خەبات.
ساڵی 1965 بەهۆی چالاکی و بەشدارییەکی فراوان لە دەستە پارتیزانەکان دەکرێتە بەرپرسی سەربازی بەتالیۆنی هەورامان، هەروەها لە هەمان ساڵ لە شەڕی باوەکۆچەک بریندار دەبێت و دوایی چارەسەر وەرگرتن دەکرێتە سەرلقی #بەرگەڵو# لە هێزی خەبات، دوایی دەگوازرێتەوە بۆ چیای ئەزمەر و لقەکەی حەوت سەنگەری لەسەر چیای ئەزمەڕ هەبووە.
ساڵی 1974 فەرمانی بەرزکردنەوەی پلەی بۆ فەرماندی بەتالیۆنی هێزی خەبات بە فەرماندەیی فەتاح ئاغا لەلایەن سەرکردایەتی شۆڕشەوە دەرچووبوو.
لە ڕێکەوتی 02-06-1974 کەمال هاواری لەگەڵ 10 پێشمەرگەی هاوسەنگەری بە مەبەستی سەردانی بارەگای هێزی خەبات لە دەڤەری هەورامان بۆ وەرگرتنی پلەکەی، لە ڕێگای چوونی لە نزیکی شارەدێی عەربەت دەبینن هێزێکی سەربازی زۆر بەرەو شارەدێی #دەربەندیخان# دەڕوات، کەمال هاواری پێشمەرگەکانی دابەش دەکات و لە چەند ئاڕاستەیەکەوە بۆسە بۆ کاروانە سەربازیەکە دادەنێن، ڕووبەڕووبوونەوە و پێکدادانێکی سەخت درووست دەبێت و تا نزیکی عەسر بە 10 پێشمەرگەوە بەرگری دەکەن و کاروانەکە ڕادەگرن و زەرەرێکی زۆر لە کاروانە سەربازیەکە دەدەن، لە ئەنجامدا کەمال هاواری لەگەڵ دوو لە هاوسەنگەرانی #عەلی مزەلی# و #فەتاحە سوور# شەهید دەبن و سێیان لە هاوسەنگەرانیان بە ناوەکانی زێدان بەکر ڕەشید، خەسرۆ هۆمەر، دڵشاد عەلی ڕەزا، تەرمەکانیان جێ ناهێڵن و بە کۆڵ هەڵیاندەگرن تا دەیانبەوە سەنگەرەکانی خۆیان لە چیای ئەزمەر، دواتر فەتاح ئاغا ئۆتۆمبیلێکیان بۆ دەنێرێت و تەرمەکانیان دەگەینەوە دەست خانەوادەکانیان.[1]