ناو: مەنوچەر
نازناو: مەنوچەر بەگی ئیناخی، مەنوچەر بەگ
ناوی باوک: حەبیب عەلی ئەحمەد
ساڵی لەدایکبوون: 1920
ڕۆژی شەهیدبوون: #24-05-1969#
شوێنی لەدایکبوون: گوندی مەڕەخێڵی سەربە شاری #پاوە#ی کوردستانی ڕۆژهەڵات
شوێنی شەهیدبوون: گوندی هاوار، #هەڵەبجە#
$ژیاننامە$
مەنوچەر حەبیب عەلی ئەحمەد ناسراوە بە مەنوچەر بەگی ئیناخی لە ساڵی1920 لە گوندی مەڕەخێڵی سەربە شاری پاوەی کوردستانی ڕۆژهەڵات لە دایکبووە، حەبیب بەگی باوکی وەک سەرۆک هۆزی ئێناخی بەشداری دامەزراندی کۆماری کوردستان لە #مەهاباد# دەکات و دوایی ڕووخانی کۆماری کوردستان بۆ ماوەی یەک ساڵ و شەش مانگ لە شاری تاران زیندانی دەکرێت و دواتر لە سێدارە دراوە، دوای ڕووخانی کۆماری کوردستان لە مەهاباد مەنوچەر بەگ ئاوارەی هەرێمی کوردستان دەبێت و بەو هۆکارەی کە هۆزەکەی خاوەنی گوندی سازانی پارێزگای هەڵەبجەن لەوێ نیشتەجێ دەبێت، خێزانی مەنوچەر بەگ ناوی زەینەب ئەمینە و دوو کوڕی بە ناوەکانی سالار، سەیفورە سوورە و ناوی کچەکانی نوقرە، فریشتە، سەربەنازە، سەیفورە سووری کوڕی شەهیدی شۆڕشی ئەیلوولە.
$خەباتنامە$
ساڵی 1958 دوای گەڕانەوەی بارزانی نەمر لە یەکێتی سۆڤیەت دەچێتە خزمەتی و بەڵێنی تەواوی پاڵپشتی هۆزی ئێناخی بە بارزانی نەمر دەدات بۆ هەر شۆڕشێک کە بارزانی نەمر سەرکردایەتی بکات.
ساڵی 1961 لە ڕێگەی دکتۆر #مەحمود عوسمان# و قالە سوورەوە پەیامێکی بەدەست دەگات کە هێزەکەی بۆ هەڵگیرسانی شۆڕش ئامادە بکات، دوای ئامادەکردنی هێزەکەی لەگەڵ وەکیلی جوانرۆ حسێن بەگی جوانرۆ یەک دەگرن و هێزەکانیان دابەش دەکەن.
دوو جاری تر دەچێتە خزمەت بارزانی نەمر لە دیلمان و #قەسرێ# بۆ وەرگرتنی زانیاری و ڕێنمای لە جەنابی بارزانی نەمر و لە هەمان کاتدا ڕێنمای و فەرمان لە عەبدولوەهاب ئەتروشی فەرماندی هێزی خەباتی وەرگرتووە.
ساڵی1967 لە نزیک شارۆچکەی #پێنجوێن# لە ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ هێزیکی سەرباز و جاشی ڕژێمی ئێراقی لەگەڵ وەکیلی جوانرۆ حسێن بەگ بریندار بووینە.
ساڵی 1968 لە شەڕی عەبابەیلێی نزیک پارێزگای هەڵەبجە ڕووبەڕووی سەربازانی ڕژێمی ئێراق بووە و بۆ جاری دووەم بریندار بووە.
لە ڕێکەوتی 24-05-1969 پۆلێک پێشمەرگە کە پێکهاتبوون لە عەزیز ئەتروشی، عەلی ڕەشاش، مەنوچەربەگی ئێناخی، ئەحمەد بەکراوایی دەچنە گوندی هاوار بۆ سەردانی ڕەحیم عەلی کەرەم و باس لەوەدەکەن کە بە فەرمانی سەرکردایەتی شۆڕش دەبێت بچنە چیای شنروێ، ڕەحیم عەلی کەرەم وەک ڕێنیشاندەرێک و شارەزای دەڤەرەکە عەلی هاواری کوڕی لەگەڵیان دەنێریت و هەر ئەو ڕۆژە دەچنە سەنگەرەکانیان لە کەلی ئەشکەوتان لە چیای شنروێ، لەو کاتەدا هەواڵ دەچێت بۆ تاقمەکەی برایم ئەحمەد کە لەو کاتەدا هەڵگەڕابوونەوە لە شۆڕش و #پارتی دیموکراتی کوردستان#، کە عەزیز ئەتروشی لە چیای شنروێیە، بۆیە تاقمەکە پلانی هێرشێکی بەپەلە دادەنێن و دەستدەکەن بە ئامادەکاری و هێرش دەکەنە سەرییان و لە ئەنجامدا عەزیز ئەتروشی و مونوچەر بەگ شەهید دەبن، عەلی هاواری بەسەختی بریندار دەبێت و بەبرینداری خۆی لە سەنگەرەکان دووردەخاتەوە و دوایی چەند خولەکێک لە نزیک سەنگەرەکانیان شەهید دەبێت، #جەلال تاڵەبانی# تەرمی هەرچوار شەهید عەزیز ئەتروشی، مەنوچەر بەگی ئێناخی، ئەحمەد بەکراوایی، عەلی ڕەشاش لە چیای شنروێوە بە وڵاخ ڕادەکێشێتە ناو شاری هەڵەبجە و جەستەکانیان تەواو دەشێوێنێت، لەناو شاری هەڵەبجە لەلایەن پیاوانی ئایینی و کۆمەڵیک کەسایەتی شارەکە دەچنە سەر ڕێگەی، دوای داواکاریەکی زۆر تەرمەکان لێ وەردەگرنەوە و هەر ئەو کات پارچە زەویەک لە دەروازەی شاری هەڵەبجە دەکڕن بە کۆمەڵ بۆ بەخاک دەسپێرن و ناوی دەنێن گۆڕستانی شەهیدان، هەروەها هۆزی ئێناخی تەرمی مەنوچەر بەگیش دەبەنەوە بۆ گوندی سازان و لەوێ بەخاکی دەسپێرن.[1]