ئێوارەی ئەمڕۆ ھەینی، #11-10-2024#، #نێچیرڤان بارزانی#، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان و سێس مۆلتن، ئەندامی کۆنگرێسی ئەمەریکا لە کۆبوونەوەیەکدا لە #هەولێر#، ستایشی پەیوەندییەکانی ئەمەریکایان لەگەڵ ئێراق و ھەرێمی کوردستاندا، کرد.
نێچیرڤان بارزانی، سوپاس و پێزانینی ھەرێمی کورستانی بۆ پشتگیریی بەردەوامی ئەمەریکا لە ھەرێمی کوردستان دەربڕی. لای خۆیشیەوە کۆنگرێسمانی میوان دووپاتی کردەوە کە کۆنگرێسی ئەمەریکا وەک دۆستێک لە پشتگیریکردنی ھەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت.
ھەڵبژاردنەکانی پەڕڵەمانی کوردستان، پەیوەندییەکانی ھەولێر-#بەغدا#، چاکسازییەکانی #وەزارەتی پێشمەرگە# و دوایین پێشھاتەکانی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست، تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە بوون کە بەڕێز کونسوڵی گشتیی ئەمەریکا لە ھەرێمی کوردستان، ئامادەی بوو. [1]