چەڕەی مل باریک لۆ ژنی قەد باریک
لە بنەچەدا: جەڕەیە، بەهۆی خزانی زمانەوە یان گۆکردنی هەڵەوە بووە بە چەڕە، گۆزە و جەڕە بە یەکەوە ناو دەهێنرێن، جەڕە زیاتر بۆ مل باریکی گۆزە بەکارهێنراوە، لە کۆندا ژنان گۆزەیان هەڵدەگرت و دەچوونە سەراو و پڕیان لە ئاو دەکرد و دەیانهێنایەوە ماڵەوە، ئینجا وەکوو سەروا و قافیە بۆ نازکێشانی ژنی جوان و بەژن و باڵا باریک و زراڤ و بۆ ستایشکردن و جوان لێهاتن لە سنووری دەشتەکییەکانی #هەولێر#ێ وتراوه: چەڕەی مل باریک لۆ ژنی قەد باریک. [1]