وەحەی لێ بکەی دەچیتە ناو گاڕان
هەر ئاژەڵەی بە جۆرێک و بە وشەیەک دەنگ دەدرێت و ئەویش لەبەر ئەوەی ئاژەڵی ئەو قەوم و نەتەوە و هۆزەیە بە دووبارەکردنەوەی حاڵی بووە و تێ دەگات بۆ نموونە: بە
پشیلەپشیلە بوترێت: ختە دەڕوات، بە مریشک بوترێت: کشە دوور دەکەوێتەوە، بە
بزنبزنیش بوترێت: یخە دەگەڕێتەوە و بە
سەگسەگیش بڵێی چەغە و...تاد، لێرەش وشەی دەنگدانی
مانگامانگا و گا وەحەیە، ئەوە کراوە بە ئیدیۆم و لە سنووری دەشتەکییەکانی #هەولێر#ێ بە کەسێکی گەڵحۆ و دەبەنگ و لاپرەسەنگ و هەپرەگوون دەوترێت: وەحەی لێ بکەی دەچیتە ناو گاڕان. [1]