یەکێتی ناوەندی شەتڕەنجی ئێراق بە هاوکاری لقی یەکێتییەکەی لە شاری
موسڵموسڵ پاڵەوانێتی یەکەمی ڕافیدەین ئەنجام دەدات و کوڕان و کچانی پێشمەرگەش تێیدا ڕکابەرن.
بڕیارە لە ڕێکەوتی #25-06-2024# تا #30-06-2024# و لە شاری موسڵ یارییەکانی ئەو پاڵەوانێتییە بەڕێوە بچێت و خاوەن نازناوی پاڵەوانێتییەکەش دەگاتە ڕیزی هەڵبژاردەی ئێراق و بەشداری لە پاڵەوانێتی شەتڕەنجی جیهان دەکات.
سەبارەت بەو پاڵەوانێتییە #ئەسعەد ئیسماعیل# سەرپەرشتیاری گشتی بەشی شەتڕەنجی #یانەی وەرزشی پێشمەرگەی سلێمانی# و هاوکات ئەندامی یەکێتی ناوەندی شەتڕەنجی ئێراق و سەرپەرشتیاری پاڵەوانێتی ڕافیدەینی یەکەم بۆ پێشمەرگە سپۆرت زانیاری زیاتری داو وتی، ئەم پاڵەوانێتییە یەکەم جارە ئەنجام دەدرێت و یارییەکانی بە 9 جەولە بەڕێوە دەچن، هەروەک وتیشی پاڵەوانێتییەکە کراوە دەبێت و هەردوو ئاستی کوڕان و کچان لە تەمەنە جیاوازەکان دەتوانن تێیدا بەشداربن کە لە کۆتایی دا خاوەن نازناو دەبێتە یاریزانی ژمارە پێنجی هەڵبژاردەی ئێراق بۆ بەشداری لە پاڵەوانێتی جیهان کە بڕیارە یارییەکانی لە ڕێکەوتی #11-09-2024# تا #23-09-2024# و لە وڵاتی هەنگاریا بەڕێوە بچن.
هەروەک ئیسماعیل وتی، لەگەڵ ئەوەی ئەو یاریزانەی نازناوەکە بەدەست دێنێت و بەشداری پاڵەوانێتی جیهان دەکات لە هەمان کات دەچێتە خولی کۆتایی پاڵەوانێتی ئێراق و وە دوو یاریزانی دیکەش لە هەمان پاڵەوانێتی سەردەکەون بۆ خولی پێش کۆتایی پاڵەوانێتی شەتڕەنجی ئێراق.
دواجار ئەسعەد وتی، لە یانەی پێشمەرگە پاڵەوانان (#زۆزگ سەڵاح#، ئاکار عەلی، #ئاریان عەلی#، ئەحمەد جەزا، ڕەوەند حامید، شارۆ سەمیر و خاتوو کارین کەمال) تێیدا بەشداری دەکەن کە هیوایەکی زۆرمان پێیان هەیە بۆ بەدەست هێنانی ئەنجامی کاریگەر لەو پاڵەوانێتییە بەهێزەدا. [1]