دەڵێی گیسکە نێری حەسەن موتریبیە
حەسەن موتریب گوندێکە لە شارۆچکەی #قوشتەپە#ی شاری #هەولێر# لە ناوچەی مەنتکایەتییە لە ڕۆژاوای بەستی شەرغەیە و کاری سەرەکی گوندەکە ئاژەڵداری بووە، بۆ مێگەل و ڕانەکانیان کوێستان و گەرمیانیان لەنێوان بناری قەندیل و دەشتە زێکردەکانی کەناری زێی بچووک کردووە، ئەو گوندە زوو لە شۆڕشی نوێی دوای ساڵی (1976) حکومەتی ئێراقی چۆڵی کردووە، دیارە گیسکەکانیان پوخ و قرغ و گچکە و شیرمردە و نابوت و بێ نمود و قون بە نووسنەکە #کووری قوون بە نووسنەکە# بوون، ئەوە کراوە بە ئیدیۆم و بە پیاوێکی بودەڵە و ورد و سینگە تەڵە و هاوشێوەی کەڵەبابی سەربارە دارێ و #گوونە گیسک# و کوڵەبنە لە سنووری هەولێرێ دەوترێت: دەڵێی گیسکە نێری حەسەن موتریبیە. [1]