#ڕەفعەت عەبدوڵڵا# ئەندامی مەکتەبی سیاسی و سەرپەرشتیاری بازنەکانی بانگەشەی #سلێمانی# دەڵێت: هەموومان کاردەکەین بۆ سەرخستنی لیستی 129ی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان#، چونکە تاکە لیستە کە کۆمەڵانی خەڵک ئومێدی گەورەیان پێیەتی دەتوانێت کۆتایی بەم دەسەڵاتە خۆسەپێنە بهێنێت.
ئەم وتەیەی ڕەفعەت عەبدوڵڵا لە میانی سێ سەردان و کۆبوونەوەی ڕێکخراوەیی جیادا بوو لەگەڵ بازنەکانی سەرچنار و ئازادی و شێخ محێدین، تێدا باسی لە هەنگاونان بەرەو هەڵبژاردن کرد و ڕایگەیاند: ئێستا یەکێتی یەکێتییەکی بەهێز و یەک تیمە بە سەرۆکایەتی سەرۆک #بافڵ تاڵەبانی# و دەمانەوێت سەرکەوتنی گەورە بەدەستبهێنین. [1]