سەرپەرشتیاری بازنەی #هەولێر#ی لیستی 129ی یەکێتی ڕایدەگەیەنێت: بەداخەوەین کە لە هەرێمی کوردستان پرسی مووچە بە سیاسی کراوە و ئێمە دەمانەوێت وەک ئەو درووشمەی هەڵمانگرتووە جێبەجێی دەکەین و کێشەکانی مووچە و نەوت و غاز و هەرێم و ئێراق و قوت و گوزەرانی خەڵک چارەسەر دەکەین.
#دەرباز کۆسرەت ڕەسوڵ# ئەندامی مەکتەبی سیاسی و سەرپەرشتیاری بازنەی هەولێری لیستی 129ی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# ڕایگەیاند: وەک ئەو درووشمەی هەڵمانگرتووە هەولێر وەردەگرینەوە بۆ خەڵکە ڕاستەقینەکەی دڵنیا بن جێبەجێی دەکەین، بەداخەوە ئێستا لە هەولێر دەبێت سەربە لایەنێکی سیاسیی بیت بۆ ئەوەی ئیشت بڕوات، بەڵام ئێمە کۆتایی بەو عەقڵیەتە خۆسەپێنە دەهێنین کە خۆیان سەپاندووە بەسەر حکومڕانی هەرێمی کوردستان، هەمیشە وتومانە کاک #کۆسرەت ڕەسوڵ عەلی# و هەولێر دوانەیەکی لێک دانەبڕاون، کاک کۆسرەت دەڵێت بەداخەوە بە هۆکاری سیاسی و بەهۆی نەخۆشیمەوە نەمتوانیووە چاکەی خەڵکی هەولێر بدەمەوە.
وەک یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان سێ ساڵە ئامادەکاریمان بۆ هەڵبژاردن کردووە سەرکەوتن بەدەست دەهێنین، ️ئێمە خۆمان بە خاوەنی ئەم ئەزموونە دەزانین و لە پێناویدا قوربانیمانداوە، ئێمە دەمانەوێت هێزی براوەی یەکەم بین بۆ ئەوەی ڕێڕەوی حوکمڕانی ڕاست بکەینەوە، ڕاستە ئێمە بەشداربووین لە کابینەی 9دا بەڵام شەراکەتی ڕاستەقینە نەبووە، هەموو کات کاک #قوباد تاڵەبانی# لەسەر خەڵک هەڵوێستی لە حکومەت وەرگرتووەە نەک لەسەر بابەتی شەخسی خۆی.
ئەندامەکەی مەکتەبی سیاسی دەشڵێت: کاک #بافڵ تاڵەبانی# بۆ ئێمە برا و هاوڕێیە و ڕاستگۆیانە ئەو بەڵێنەی دەیدات جێبەجێی دەکات، یەکێتیش هێزێکی کاریگەرە و بەشدارە لە پێکهێنانی حکومەتی ئێراق، پەیوەندی لەگەڵ #بەغدا# باشە ئەو پەیوەندییە باشەمان لە بەرژوەندی خەڵک بەکارهێناوە.
وتیشی: لە هەرێمی کوردستان پرسی مووچە بە سیاسی کراوە، ئێمە پشتیووانی لە تەوتین دەکەین بۆ چارەسەری کێشەی مووچە و بە هەموو شێوەیەک هەژماری من ڕەتدەکەینەوە، هاوکات لەگەڵ ئەوەداین نەوت ببێتە مایەی خۆشگوزەرانی بۆ خەڵکی هەرێمی کوردستان کێ دەیکات کێشە نییە. [1]