لە #سۆران#، #شاڵاو کۆسرەت ڕەسوڵ# ڕایگەیاند: تێکۆشەرانی ئێمە لێرە خەباتیان کرد بۆ ئەوەی ڕژێمی گۆڕبەگۆڕ لەناو ببەن، ئێمەش لێرەوە خەباتی مەدەنی دەکەین بۆ ئەوەی ئەو حکومەتە شکستخواردووە بگۆڕین.
ئەم قسانەی شاڵاو کۆسرەت ڕەسوڵ سەرۆکی لیستی 129ی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# لە بازنەی #هەولێر# نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە #12-10-2024# لەمیانی کۆبوونەوەیەکی جەماوەری هات، کە جەماوەری سنووری مەڵبەندی سۆران ئامادەی بوون.
شاڵاو کۆسرەت ڕەسوڵ وتیشی: هەموومان پێکەوە ئەم جارە نموونەی حوکمڕانی ڕاستەقینە پیشانی خەڵک دەدەین و بۆیان دەسەلمێنین کە حکومەتی خەڵک و هاووڵاتی چۆنە.
حوکمڕانی ئێمە حوکمڕانییەکە جیاوازی نەکات لەنێوان کەس، حوکمڕانییەک نەبێت تەنیا بۆ بنەماڵەیەک بێ و خەڵکەکە نان نەبێت بیخوا.
لەلایەکی دیکەوە شاڵاو کۆسرەت ڕەسوڵ ڕایگەیاند: لە هەریر و باتاسەوە، لە #خەلیفان# و سۆرانەوە هەولێر وەردەگرینەوە و کۆتایی بە حوکمڕانی خۆسەپێن دەهێنین. ئەم وتەیەی شاڵاو کۆسرەت ڕەسوڵ سەرۆکی لیستی یەکێتی لە بازنەی هەولێر سەرلەبەیانی ئەمڕۆ شەممە 12-10-2024 لەمیانی سەردانێکی بۆ شارەدێی هەریر و کۆبوونەوەی لەگەڵ جەماوەری سنوورەکە هات.
شاڵاو کۆسرەت ڕەسوڵ لە بارەگای کۆمیتەی هەریر لەگەڵ ژمارەیەکی زۆر لە جەماوەری سنوورەکە کۆبووەوە و سوپاسی ئەو پێشوازییە گەرمەی جەماوەری سنوورەکەی کرد و وتی: هیمەت بکەن و دەنگ بە لیستی 129ی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بدەن بۆ ئەوەی ئەو حوکمڕانییە چەوتەی هەرێم ڕاست بکەینەوە و بەبێ جیاوازی خزمەتی هەمووان بکەین. [1]