ناو: فەیسەڵ
نازناو: فەیسەڵ قەلێتانی
ناوی باوک: عەبدوڵڵا حەمەد ئەمین
ساڵی لەدایکبوون: 1969
ڕۆژی شەهیدبوون: #18-06-1998#
شوێنی لەدایکبوون: گوندی قەلێتانی شارۆچکەی #سیدەکان# پارێزگای #هەولێر#
شوێنی شەهیدبوون: چیای سەقەر لەدەڤەری سیدەکان
$ژیاننامە$
فەیسەڵ عەبدوڵڵا حەمەد ئەمین لە ساڵی 1969 لە گوندی قەلێتانی شارۆچکەی سیدەکان پارێزگای هەولێر لەدایکبووە، خوێندەواری هەبووە، ژیانی هاوسەرێتی پێک هێنابوو.
دوای ڕاپەڕینەکەی باشووری کوردستان لە ساڵی 1991 پەیوەندی بە #پارتی دیموکراتی کوردستان# دەکات، دواتر دەبێتە پێشمەرگە لە سوپای 6ی #سۆران# و دوای ماوەیەکی کەم دەکرێتە جێگری بەتالیۆن، لەبەر لێهاتوویی لە ساڵی 1996 دەکرێتە ئەندامی میحوەری سیدەکان و بەشداری زۆربەی شەڕەکانی بەرگری لەسەروەری یاسا دەکات.
لە ڕۆژی 18-06-1998 بەدەستی چەکدارانی #پەکەکە# لە شەڕی بەرگریکردن لەسەروەری یاسا لەچیای سەقەر لەدەڤەری سیدەکان شەهید بووە.[1]