=KTML_Bold=پەیکەر
بۆ شەهید
جەباری حاجی ڕەشیدجەباری حاجی ڕەشید=KTML_End=
لە سەرەوە تا خوارەوە
باڵای بەرزی #پیرەمەگروون# دائەتاشم
ئەیکەم بە پەیکەری پیاوێ:
کە جێ ئەشکەنجەی سەر لەشی
شەوانی ئەمنە سوورەکەی
لەبەر بارانی «باوەڕ»دا
پەڵەیان داو. ئیتر ئەوسا
مێرگی برین و سروودی «مەشخەڵان» ی بەر
سێدارە..
زڕەی ئازار
خەونی ژووری ئینفیرادیی..
وشەی ژێر زەمینی ئەنفال..
خوێنی قەڵەم، کێڵگەی نامە، عەشقی پ.م
عەشقی شەمام، چاوی هەر سێ منداڵەکە
بوون بە کانی و بوون بە دەغڵی زەردەخەنە و
بوون بە مێژووی خۆرەتاوی ئەم وڵاتە.
پیرەمەگروون!
من پێت ئەڵێم:
وا هاتووم و پەیکەر تاشی ئازادییم و
ڕازیی بیت و ڕازیی نەبیت
داتئەتاشم و من تۆ ئەکەم:
بە «جەباری حاجی ڕەشید». [1]
شاعیر: #شێرکۆ بێکەس#
بەرهەم: #مێرگی زام مێرگی هەتاو#
هۆنراوە: پەیکەر