دوو سوعبەت ڕاستییەکه
هەندێک جار خەڵکی ناتوانن ڕاستەوخۆ قسەی ڕاست بڵێن بەڵکوو لە ڕێگەی قۆشمە و شۆخی و خۆشی و گاڵتەوە دەریدەبڕن، لەسەر کانی ژنان ژنە بەساڵاچووە خاوەن کوڕەکان داخوازی کیژی یەکتریان بەدەم گاڵتە و گەپەوە دەکرد، بەو گاڵتە و گەپە بڕی یەکتریان تاقیدەکردەوە و قسەی بن زار و زار و ڕاز و نیازی خۆیان پێ دەدرکاند، جار هەبووە هەر بە سوعبەت داخوازی کراوە و دواتر بەڕاستی کیژەکەیان خواستووە، هەشبووە وەڵامی تووندی وەرگرتووە و کەسی یەکەم وتویەتی کچێ تووڕە مەبە هەر بە سوعبەتم بوو، ئەوە بووە بە ئیدیۆم و بۆ بەگاڵتە دەربڕینی نیاز و ڕاز بەشۆخی و سوعبەتەوە وتراوە: دوو سوعبەت ڕاستییەکە.[1]