وەکوو ماسی زگی ڕەشه
وتراویشە: #قسەخۆشی هەناوی ڕەشە#، زارخۆشی زگ ڕەشە، جارجارە هەناو ڕەش لە جیاتی سک ڕەش بەکاردەهێنرێت، ماسی بەخۆی ناو هەناوی پێستێکی تەنکی ڕەشی هەیە، بەڵام ڕووکاری دەرەوەی زۆر جوان و سەرنجڕاکێشە، ئینجا ئەوە بووە بە ئیدیۆم و ئەگەر کەسێک لە ڕواڵەتدا جوان و لە ئاخاوتن و گفتوگۆدا قسەی خۆش و شیرین بکات و لەڕاستیشدا وا نەبێت و هەناو و ناخی پیس و چەڵ بێت و کاری باش ئەنجام نەدات و بەدکاری و بەدڕەفتار بێت، بەتەوسەوە دەوترێت: وەکوو ماسی زگی ڕەشە.[1]