زۆر بێنی بەگەماڵیش بەقەد تانجی هەڵدێت
هاوشێوەی ئەمە وتراوە: کە زۆرهات قەواڵە بەتاڵە، نەقیزە دەزانێت قۆناغ لە کێێە؟ کوتەک دەزانێت قۆناغ لەکێیە؟ گەماڵ، گۆڵە سەگی نێرینەی تەواوه، تەپ و قەپ و زل و گەورەیه، کە پیریش دەبێت و بەناو ساڵ دەچێت پێی دەڵێن: گەمبۆڵ، توانای ڕاکردنی نییە، بەڵام ئەگەر زۆری بۆ بهێنرێت لە ترسان وەکوو تاژی-تانجی ڕادەکات، ئەوە بووە بە ئیدیۆم و بۆ گوزارشتکردن لە زۆر لێکردن و فشار و ترس دەوترێت: زۆر بێنی بەگەماڵیش بەقەد تانجی هەڵدێت.[1]