ناونیشانی پەرتووک: چۆن دەستم پێکرد؟
ناوی نووسەر: #عەبدولستار مەجید قادر#
ساڵی چاپ: 2024
ژمارەی چاپ: دووەم. [1]
=KTML_SeeMore=زانیاریی زۆرتر... | See more...=SeeMore_Disc=ئەم پەرتووکە کە 272 لاپەڕەیە، باسێکی کورت و پوختی ڕووداوەکانی ساڵانی 1986 تا ساڵی 2005 لەخۆ دەگرێ، ئاماژەم بەو بەسەرهات و ڕووداوانەی کە خۆم بینیومە یان بەشداریم تێداکردووە، لەم نووسینەدا بەسەرهاتی خۆش ناخۆشی تێدایە و تەنیا باسی ئەو بەسەرهاتانەم نەکردووە کە قازانجێک یان بەرژەوەندییەکی منی تێدایە لە کاتی گێڕانەوەیاندا بەڵکوو باسی ئەو ڕووداوەنەشم کردووە کە من تێیدا سەرکەوتوو نەبووم یان هەڵەم تێدا کردووە و وەک کە ڕویداوە گێڕاومەتەوە.
باسکردن و گێڕانەوەی ڕووداوەکانی ژیانی هەر کەس و میللەتێکیش زیاتر بۆ ڕوونکردنەوەی هەندێک لایەنی ناڕوونی ژیان و بەسەرهاتەکانی ئەو کاتەیە و لە هەمان کاتیشدا بۆ پەند و عیبرەت لێ وەرگرتنیشە هیوادارم ئەم پەرتووکە هەردووک ئامانجی پێکابێت. (Abdulstar Majid)=KTML_SeeMore_End=