ئەگەر باڵدار بم.. یەک باڵم
ئەگەر بەڕوو.. ئەگەر قەڵەم
یان کڵاوکوڕەی شیعریش بم
بێکڵاوم
گەر ئەسپ بم.. خاوەنی تاقەیەک چاوم
ئەگەر «با» بم بێگڤەم و
ئەگەر ئاو بم بێخوڕەم و
ئەگەر هەنگوینی وشەیش بم
لەناو زاری ئازادیمدا
تفت تفت و هەر بێتامم.
من کوت و مت بە بێ #کەرکووک#
مرۆڤێکی کەم ئەندامم! [1]
شاعیر: #شێرکۆ بێکەس#
بەرهەم: #مێرگی زام مێرگی هەتاو#
هۆنراوە: کەرکووکنامەیەک