گەردنی شیعرێ
گەردنی دایکم
گەردنی وڵات
هەورم پێچایە یەکەمیان
بوو بە هەفتەی ئاواز بارین
عومرم پێچایەوە دووەمیان
بوو بە مانگی ئەوین بارین
مێژووم پێچایە سێهەمیان
بوو بە ساڵی
خەمبارین و
زامبارین و
شەهیدبارین! [1]
شاعیر: #شێرکۆ بێکەس#
بەرهەم: #مێرگی زام مێرگی هەتاو#
هۆنراوە: گەردن