بە بەیانیان پەپوولەیت و
لەگەڵ گزنگدا دێی بۆ لام.
بە نیوەڕوان پرژەی ئاوی و
لەگەڵ شەماڵدا دێی بۆ لام
بە ئێواران گوڵ هەناری و
لەگەڵ ڕەنگی خۆرنشیندا
ئەگەیتە لام
بە شەوانیش
هەتا وەکوو گزنگ دێتەوە
ئەستێرەیت و
گۆرانیت و
دوا شیعرمی و
لەناو خەوما ئەجریوێنی. [1]
شاعیر: #شێرکۆ بێکەس#
بەرهەم: #مێرگی زام مێرگی هەتاو#
هۆنراوە: هاتنت