ئەم خوڕەی ئاوە ئازاری
سەرچاوەیە وەختێ ئەگریی
ئەم وژە وژی بێشانە
زریکەی لق، هاواری چڵ و گەڵایە
وەختێ کە بەهار جێ دێڵن
ئەم پێکەنینی گۆمانە
وەختێکە هەتاو ختووکەی شەپۆل ئەدا
ئەم لەنجە و لاری باخانە
وەختێکە گوڵان شوو ئەکەن
ئەم سوورهەڵگەڕانی گردانەیش
وەختێکە گشت شەهیدانمان
برینەکانیان هەڵ ئەکەن! [1]
شاعیر: #شێرکۆ بێکەس#
بەرهەم: #مێرگی زام مێرگی هەتاو#
هۆنراوە: هۆ