سەرشکان و قووندڕانی بۆ مایتەوه
لە کوردەوارییدا ئەگەر کەسێک بیەوێت ئاژاوەیەک بنێتەوە و ئەنجامەکەی بە دڵی ئەو نەبێت یان بیەوێت کارێک بکات و کەڵک و سوودمەندبێت کەچی هیچی دەست نەکەوێت تەنیا ماندووبوون و کات بەفیڕۆ دان و دڵتەنگی و نیگەرانی و دۆست و خزمانی بەتەوسەوە بەو جۆرە کەسانە دەوترێت: سەرشکان و قووندڕانی بۆ مایتەوە.[1]