سەری لۆ ئەو عارەی دەخورێ
وتراویشە: سەری لۆ ئەو حارەی دەخورێت، زۆری پێخوشە دەڵێی ڕوونی سەی لە قەلبی درایە، لە سنووری #هەولێر#ێ دەنگی (ح) لە زۆربەی وشەکاندا دەکرێتە دەنگی (ع) وەکوو: حاڵ: عاڵ، محەمەد: معەمەد و...تاد، ئەگەر کەسێک کارێکی زۆر پێ خۆش بێت بەخەندە و پێکەنینەوە دەوترێت: سەری لۆ ئەو عارەی دەخورێ. [1]